هەواڵ
بانە: ئەشکەنجە و ئازاری جووتیارن لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە
02:20 - 26/7/2022
هانا: رۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٢٦ی ژولای ٢٠٢٢)، دوای ناڕەزایەتی خەڵک بە چەقاندنی چەند دەکەلی برقی لە ناو زەوی و کشتوکاڵی جووتیاران، هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیران هێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک لە جوتیاران و لێیانداون و ئازاریان داون.
لە درێژەی ئەم راپۆرتەدا هاتووە، ئەو زەوییانە بەپێی بەڵگەکان بە ناوی خەڵکی جووتیاری ئەو ناوچەیە تاپۆ کراون. شایانی باسە حکومەت لە بەرامبەر داگیر کردنی ئەو زەوییانەدا قەرەبووی زەرەر و زیانی جووتیارانی نەکردووەتەوە بەڵکوو ئیدارەی برق بە یارمەتی هێزە ئینتزامییەکانی بانە بە بێ ئیزنی خەڵک ویستوویانە دەکەلی برقەکان لەو مەزرا و زەوییانەدا بچەقێنن بەڵام خەڵک بەرەوڕوویان بوونەوە و بەرگرییان کردووە.
02:30 - 26/7/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بانە : دەستبەسەر کرانی سێ کۆڵبەر و سزادرانیان بە سزای نەخدی
- بانە ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە
- بریندار بوونی سێ کۆڵبەر بە هۆی تەقە و فڕێدانی بەرد لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە لە سنووری نەوسود و بانە
- ڕاپۆرتێک سەبارەت بە برینداربوونی ١٠ کۆلبەر لە ئەنجامی تەقە و لێدان لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە لە سنوورەکانی نەوسود و بانە