هەواڵ
بۆکان: سووتانی منداڵێکی دە ساڵان و وەستکارەکەی بە هۆی رووداوی شوێنی کار
03:01 - 27/7/2022
هانا: رۆژی چوارشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٢٧ی ژولای ٢٠٢٢) منداڵێکی کرێکار تەمەن ١٠ ساڵان و وەستاکارێکی مکانیک لە میراوای بۆکان بە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە شوێنی کارەکەیان بە خەستی بریندار بوون.
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ناوی ئەو منداڵە دە ساڵانە "ماڕدین" و ناوی وەستاکارەکەش "زانیار تارانی" راگەیەندراوە. لەم رووداوەدا ماڕدین ٨٥ لەسەدی لەشی و زانیار تارانیش ٣٥ لەسەدی لەشی سووتاوە. شایانی باسە بە هۆی سووتان و برینی زۆرەوە هەردووکیان بۆ نەخۆشخانەی ورمێ گوازراونەوە و لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدان.
هەروەها لەم رووداوەدا بە هۆی کەوتنەوەی ئاگر دوو ماشێن و کارگەکە بە گشتی سووتاون.
04:54 - 27/7/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- بۆکان ؛ دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی حەسەن کاکەیی هونەرمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان
- بۆکان ؛ دەستبەسەر کرانی یەکێک لە بەڕێوبەرانی ڕێورەسمی نەورۆز لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- زانیار فەتاحییان شارۆمەندی خەڵکی بۆکان بە ١٨ مانگ زیندان مەحکوم کرا