بەندکراوان

سنە: چارەنووسی چالاکێکی ژینگەپارێز نادیارە 

01:42 - 7/8/2022

سنە: چارەنووسی چالاکێکی ژینگەپارێز نادیارە 

هانا: لە رۆژانی رابردوودا، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "ئارام ئەفزەلی" تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "دانیکش" لە ناوچەی سنە و نیشتەجێی شیراز و چالاکی ژینگەپارێز، لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ سنە لەلایەن مەئموورانی ئیتلاعاتی سپاوە لە سنە دەستبەسەر کراوە. 


بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا سەرەڕۆیانە و بێ بەڵگەی یاسایی ئەم شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردووە. 
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکار و شوێنی گرتنی ئارام ئەفزەلی چالاکی ژینگەپارێز لەدەستدا نییە. 

02:17 - 7/8/2022 نوێ کراوەتەوە.