هەواڵ

سەوڵاوا: هێزە چەکدارەکانی حکومەت کاسبکارێکیان بریندار کرد 

01:45 - 1/8/2022

سەوڵاوا: هێزە چەکدارەکانی حکومەت کاسبکارێکیان بریندار کرد 

هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (١ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) هێزە چەکدارەکانی حکومەت بە بیانووی هەڵگرتنی سیگار تەقەیان لە کاسبکارێکی کورد کردووە. 


ناوی ئەم کاسبکارە "کیان دیدەوەر" خەڵکی مەریوان راگەیاندراوە. 
بەپێی ئەم راپۆرتە، لە ئاکامی رەگباری هێزەکانی حکومەت لەو کاسبکارە، ماشێنەکەی لەر رێگا چووەتەدەر و وەرگەڕاوە و کیان دیدەوەر بە خەستی بریندار بووە بە هۆی زۆر بوونی برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانەی سنە کراوە.