بەندکراوان
شنۆ: ئازادکرانی بەهمەن مەحموودیئازەر بە شێوەی کاتی
12:40 - 5/8/2022
هانا: رۆژی چوارشەممە ١٢ گەلاوێژی ١٤٠١ – (٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی بەهمەن مەحموودیئازەر خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەن تا کۆتایی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە لە پەروەندەکەی ئازاد کراوە.
ناوبراو رۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (٢٧ی ژوئەنی ٢٠٢٢) بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ورمێ گوازرابۆوە. دواتر رۆژی سێشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) دوای کۆتایی هاتنی لێپرسینەوە رەوانەی بەندیخانەی شنۆ کرابوو.
شایانی باسە ئەم شارۆمەندە کوردە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا مافی بەهرەمەند بوون لە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەی لێ زەوت کرابوو.
جێگای ئاماژەیە، هێزە ئەمنییەکانی حکومەت تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردستانیان داوەتە پاڵ بەهمەن مەحموودیئازەر.
12:55 - 5/8/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- شنۆ : دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێک لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- ورمێ دەستبەسەرکرانی فوتساڵیستی کورد لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
- ورمێ ؛ بانگ کرانی شارۆمەندێکی کورد بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- شنۆ ؛ دەستبەسەر کرانی چوار شارۆمەند لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە