بەندکراوان
گواستنەوەی دوو بەندکراو بۆ بەندیخانەی شنۆ
01:54 - 7/8/2022
هانا: شەوی یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، دوو شارۆمەندی بەندکراو بە ناوەکانی سەلاحەدین ئەحمەدی تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "سینگان" و ئومید مرادی خەڵکی نەڵۆس لە ناوچەی شنۆ دوای کۆتایی هاتنی لێپرسینەوە لە گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێوە بۆ بەندیخانەی شنۆ گوازراونەوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ئەم دوو شارۆمەندە رێکەوتی ١٦ و ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (٧ و ٨ی ژولای ٢٠٢٢)، بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و لیپرسینەوە رەوانەی گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ کرابوون.
شایانی باسە، سەلاحەدین ئەحمەدی و ئومید مرادی لە ماوەی دەستبەسەرکرانیاندا لە مافی بەهرەمەند بوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتنی بنەماڵە بێبەش بوون.
02:24 - 7/8/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- شنۆ : دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێک لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- ورمێ دەستبەسەرکرانی فوتساڵیستی کورد لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
- ورمێ ؛ بانگ کرانی شارۆمەندێکی کورد بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- شنۆ ؛ دەستبەسەر کرانی چوار شارۆمەند لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە