هەواڵ

لێدان و ئازاری بەندکراوێک لە بەندیخانەی رەجایی کەرەج 

12:46 - 5/8/2022

لێدان و ئازاری بەندکراوێک لە بەندیخانەی رەجایی کەرەج 

هانا: رۆژی سێشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، بەندکراوێک بە ناوی ئەرکان پاڵانی جاف تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی سەرپێلی زەهاو لە پارێزگای کرماشان و بەندکراو لە بەندیخانەی رەجای شاری کەرەج، لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی بەندیخانە، لەلایەن ١٠ کەس لە مەئموورانی بەندیخانەوە دراوەتە بەر لێدان و ئەشکەنجە.

 
ناوبراو پاش ئەوەی مانی لە نان خوردن گرتبوو گورچیلە و گەدە و ریخۆڵەکانی تووشی کێشە بوون و دوای گەڕانەوەی لە نەخۆشخانە لە سەر ئەمە شکایەتی لە مەئموورانی بەندیخانە کردبوو. 
رۆژی پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (٣٠ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، بە رەزامەندی بەرپرسانی بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج مەرەخەسی پیدرابوو. 

جێی وەبیرهێنانەوەیە ناوبراو ڕۆژی هەینی ۲۰ی جۆزەردانی ١٤٠١ (۲٥ی ژوئەنی ۲۰۲۲) لە ناڕەزایەتی بە بێبەش بوونی لە ئازادی مەرجدار و ناردن بۆ مەرەخەسی و پێڕاگەیشتنی پزیشکی دەستی داوەتە مانگرتن و لە ڕۆژی شەممە ٤ی پوشپەڕی ۱٤۰۱ - (٢٥ی ژوئەنی٢٠٢٢) دوای بێهۆش بوون بۆ بنکەی پزیشکی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج گوازراوەتەوە.

ئەرکان پاڵانی جاف کە بە دورینەوەی لێوی دەستی دابووە مانگرتن لە ۱۲ هەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیدا لە لایەن مەئمورانی بەندیخانەوە ئازار و ئەشکەنجە دراوە. جێی وەبیر هێنانەوەیە ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ۱۲ی خەرمانانی ۱۳۹٦(۳ی سپتامبری ۲۰۱۷) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستبەسەر کراوە و دوای سێ مانگ لێپرسینەوە لە گرتووخانەکانی ۲۰۹ی ئێڤینی تاران و مەیدانی نەوتی کرماشان بۆ بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج گوازرابوەوە.
ئەرکان پاڵانی جاف دوای ماوەیەک لە لایەن لقی ۲٨ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی قازی مەقیسە بە تۆمەتی دژایەتی و تێک دانی ئاسایشی نیشتیمانی لە ڕێگای هاوکاری لەگەڵ داعش بڕیاری ۷ساڵ و ٦مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپابو، کە ماوەی لەمەوبەر دوای ڕەزامەندی دادگا لەگەڵ داخوازی مەرەخەسیەکەی کە لە پێنجەمین ساڵی بەندکردنەکەیدا بووە، بنەماڵەکەی چەندین تاپۆیان دابین کردووە و بۆ دادگای تارانیان بردووە بەڵام هەر جارەوە بە بیانویەک لە دەرکردنی بڕیاری جێگری بۆ تاوتوێ کردنی بارمتەکە دەستیان ڕاگرتوە. 
 

01:01 - 5/8/2022 نوێ کراوەتەوە.