کۆڵبەر

نەوسوود: هیزەکانی حکومەت ١٢ کۆڵبەریان بریندار کرد 

05:39 - 30/7/2022

نەوسوود: هیزەکانی حکومەت ١٢ کۆڵبەریان بریندار کرد 

هانا: رۆژی هەینی ٧ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٢٩ی ژولای ٢٠٢٢) هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە دوو رووداوی جیاوازدا لە ناوچەی نەوسوود تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا لەم دوو رووداوەدا ١٢ کەس بە هۆی تەقەی راستەوخۆ و هەروەها راوەدوونانیان بریندار بوون. 


بەپێی ئەم راپۆرتە، رۆژی هەینی ٧ی گەلاوێژ هێزە چەکدارەکانی حکومەت تەقەیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا پێنج کۆڵبەر پێکراون و بریندار بوون. ناوی ئەم کۆڵبەرە بریندارانە بەم جۆرەی خوارەوەیە: 

١. عەبدولسەلام فەتاحی‌زادە خەڵکی جوانڕۆ 
٢. حەیدەر خودکامە خەڵکی پاوە 
٣. دلاوەر فەرامەرزی خەڵکی ئاوایی "تین" لە ناوچەی پاوە 
٤. کۆسار خوسرەوی خەڵکی ئاوایی "تین" 
٥. عەلی بەهرامی خەڵکی ئاوایی "تین" 

هەروەها لە هەمان رۆژدا و لە رووداوێکی جیاوازدا حەوت کۆڵبەر بە هۆی راوەدوونیان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی لە بەرزایی و هەڵدێری چیاکانی ناوچەی نەسوود کەوتوونەخوار و بریندار بوون. ناوی ئەم کۆڵبەرانە بەم جۆرەیە: 

١. نیما حەیدەری خەڵکی ئاوایی تین لە ناوچەی پاوە 
٢. سەعید میهرەبانی خەڵکی ئاوایی تین  
٣. شایان زەحمەتکێش خەڵکی ئاوایی تین 
٤. عەبدول عەبدی خەڵکی  ئاوایی "نووریاب" 
٥. ئوسامە محەممەدی ١٧ ساڵ و خەڵکی سەلاسی باوەجانی 
٦. لایق ئیسماعیلپوور خەڵکی پاوە 
٧. جەواد فەرامەرزی خەڵکی پاوە 

شایانی باسە ئەو کۆڵبەرانەی بریندار بوون بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوازراونەوە. 


 

12:25 - 30/7/2022 نوێ کراوەتەوە.