بەندکراوان

ئیلام: ئەحمەد رەزا حائیری سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

01:01 - 3/9/2022

ئیلام: ئەحمەد رەزا حائیری سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

هانا: لە ماوەی رۆژانی رابردوودا بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی ئەحمەد رەزا حائیری خەڵکی ئیلام و نیشتەجێی تاران، بە تۆمەتی "بانگەشە دژی ئاسایشی نەتەوەیی" لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابەوە ٤ ساڵ و ٤ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە. 


ئەحمەد رەزا حائیری بەندکراوی سیاسی کوردە و رۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕی ئەمساڵ هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە لە تاران هێرشیان کردبووە سەر ماڵەکەی و دەستبەسەریان کردبوو. 
دواتر نابراویان بۆ بەندی ٢ی - ئەلفی بەندیخانە ئێوین لە تاران گواستبۆوە و رۆژی پێنجشەممە ١٣ی خرمانانی ١٤٠١ بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەن بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی هاتنی پڕۆسەی کاری دادگا ئازادیان کردبوو. 
 

01:08 - 3/9/2022 نوێ کراوەتەوە.