کۆڵبەر

بانە: بریندار کردنی قارەمانی تیمی میللی لە کاتی کۆڵبەریدا 

02:40 - 13/9/2022

بانە: بریندار کردنی قارەمانی تیمی میللی لە کاتی کۆڵبەریدا 

هانا: بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە ٢٢ی خرمانانی ١٤٠١، هیوا عەزیزنەجات قارەمانی کاڕاتە و براوەی میداڵی زێڕی پاڵەوانێتی ئاسیا، لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە لاقی بە خەستی بریندار بووە. 


هیوا عەزیزنەجات ئەندامی تیمی میللی کاڕاتەی ئێران و پاڵەوانی ساڵەکانی رابردوویە لە تەمەنەکانی منداڵان، تازەلاوان و لاوان لە سەر ئاستی ئێران و دواتریش ئاسیا. 

شایانی باسە هیوا عەزیزنەجات بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی بانە کراوە. 
 

02:41 - 13/9/2022 نوێ کراوەتەوە.