هەواڵ
دیواندەرە: گیانلەدەستدانی دوو کەس لە بریندارەکانی نارەزایەتییەکان
11:32 - 19/9/2022
هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی خرمانانی ١٤٠١، دوو کەس لە بریندارەکانی خۆپیشاندانی جەماوەری ناڕەزایەتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی کە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیران لە دیواندەرە بریندار ببوون گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە ناوی ئەم شارۆمەندانە موحسین محەممەدی کوڕی دەروێش مەسعود و خەڵکی نسارە و هەروەها فوئاد قەدیمی کوڕی حاجی عەوڵلا قەدیمی راگەیەندراوە.
شایانی باسە ئەم شارۆمەندانە لە خۆپیشاندانی جەماوەری دیواندەرە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت بریندار بوون و بە هۆی سەخت بوونی برینەکانیان رەوانەی نەخۆشخانەی سنە کرابوون. دواتر لە نەخۆشخانە بە هۆی کاریی بوونی برینەکانیان گیانیان لەدەستداوە.
جێگای ئاماژەیە دۆخی تەندروستی یەکێکی تر لە بریندارەکانی خۆپیشاندانی جەماوەری دیواندەرە خراپ راگەیەندراوە.
11:43 - 19/9/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- مەحکوم بوونی ئومید قەدیمی برای گیانبەختکردوو فواد قەدیمی بە چل مانگ زیندان و سزای نەخدی
- ئازاد کرانی دوو مێرمنداڵی دەستبەسەر کراوی خەڵکی دیواندەرە بە دانانی بارمتە
- دەستبەسەر کرانی دوو مێرمنداڵ لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە لە دیواندەرە
- دەستبەسەر کرانی لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
- دیواندەرە ؛ سێ شارۆمەندی کوردی دەستبەسەر کراو بە دانانی بارمتە ئازاد کران