بەندکراوان

شنۆ: ئاشکرا بوونی ناوی ٢٧ بەندکراوی تر  

12:04 - 26/9/2022

شنۆ: ئاشکرا بوونی ناوی ٢٧ بەندکراوی تر  

هانا: بەپێی ئەو راپۆرتانەی بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتوون، لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی کوردستان دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی، ناوی ٢٧ کەسی تر لە شارۆمەندانی کورد کە هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە رۆژانی رابردوودا لە شنۆ دەستبەسەریان کردوون بڵاودەکەینەوە.

 
ناوی ئەم شارۆمەندانەی دەستبەسەرکراون بەم جۆرەی خوارەوەیە: 

١. بێهزاد سەعیدی 
٢. کامیار شاماتی  
٣. مامۆستا ئەنوەر رستگار 
٤. یاسین هونەروەر 
٥. شەهرام نازر 
٦. رامین خوسرەوەی 
٧. وەهاب حەبیبی 
٨. محەممەد پەیغامی 
٩. ئومید حسێنپوور 
١٠. جەعفەری حسێنپوور 
١١. سیامەند ئازەریان 
١٢. شەهرام مەعڕووف مەولا 
١٣. فەرزاد تەهازادە 
١٤. فەردین خۆش خاهیش 
١٥. موسا مام عەلی 
١٦. ئەمین خالەقی ١٤ ساڵ، میراوای شنۆ 
١٧. مەتین مەیهەنخا ١٤ ساڵ، میراوای شنۆ 
١٨. کەماڵ ئیسماعیلی 
١٩. رەحیم عەزیزی  
٢٠. کەیوان ئازرەنگ 
٢١. یەعقوب مجوەر 
٢٢. شێرزاد تەهازادە 
٢٣. شەهرام بەنگینی 
٢٤. کامیار مەعڕووف ٢٠ ساڵ 
٢٥. عەبدولسەلام قادر گەڵوانی 
٢٦. فەرزاد رەسووڵپوور ٢٦ ساڵ 
٢٧. ئوسامە (دواناوی ناڕوونە)  

شایانی باسە ئەم شارۆمەندانە بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کراون و هەموویان لە مافی پارێزەر بێبەش کراون. جێگای ئاماژەیە ژمارەی بەندکراوان زۆر لەوە زیاترە بەڵام بە هۆی بڕینی ئینترنێت لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە و نەبوونی ئازادی، هەموو هەواڵ و زانیارییەکان ناگەنە دەرەوە. 
 

12:58 - 26/9/2022 نوێ کراوەتەوە.