هەواڵ

تەرمی سولەیمان شوکری لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەردا گیرا

11:36 - 22/11/2022

تەرمی سولەیمان شوکری لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەردا گیرا

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە سەرچاوەیەکەوە که ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، بەرپرسانی پەیوەندیدار به سپای پاسداران تا ئێستا تەرمی "سەلمان شوکری"یان کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی نڤامبڕی٢٠٢٢" بە هۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان لە کاتی ناڕەزایەتییەکان گیانی لەدەست دا لە شاری بوکان، رادەستی بنەمالەکەیان نەکردوەتەوە. ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، بە بنەماڵەی سەلمان شوکرییان وتووە کە دەبێت 90 ملیۆن تۆمان بدەن یا ئەبێت ڕایگەینن کە لە لایان حیزبی کۆمەڵە و دیموکرات گیانیلەدەستداوە. و لە وەڵامی ئەم داوایە ی بەرپرسانی ڕێژیم بنەماڵەی ناوبراو هیچ کام لەو مەرجانەیان قبووڵ نەکردووە و تا ئێستاش تەرمی سولەیمان شوکری لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە لە نەخۆشخانەی ورمێ دەستی بەسەردا گیراوە.

پێویستە باس لەوە بکرێت کە سلێمان شوکری ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە کاتی خۆپیشاندانەکانی شاری بوکان بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکان بە سەختی بریندار بووە و ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئێرمیە بەهۆی برینەکانییەوە گیانی لەدەست داوە.