ئامار

ئاماری بارودۆخی مافی مرۆڤ لە مانگی ژانوییەی ۲۰۲۳، لە کوردستانی ئێران

10:17 - 3/2/2023

ئاماری بارودۆخی مافی مرۆڤ لە مانگی ژانوییەی ۲۰۲۳، لە کوردستانی ئێران

هانا: ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕاپۆرتی ئاماری خۆی سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ و پێشێلکردنی مافە بنەڕەتییەکانی هاووڵاتیانی کورد لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٢٠٢٣ لە کوردستانی ئێران بڵاودەکاتەوە. (لە هەر شوێنێک ناوی کوردستان هاتبێت بە مانای پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام، سنە (کوردستان)، ورمێ (ئازەربایجانی غەربی) لەخۆ دەگرێت، بەڵام هەموو هەوڵەکانی هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لەو وڵاتە بەم ئاراستەیەدایە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئەوپەڕی وردبینی لە زیادکردنی هەواڵەکان و پشتڕاستکردنەوەی بابەتە بڵاوکراوەکاندا ئەنجام دەدرێت. رچاوەوە ئازادە

بە پشت بەستن بەو ئامارانەی لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا تۆمار کراون، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ١٩٩ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون، ٣ کەس بە تەقەی هێزەکانی حکوومەت کوژراون، ١٦ کەس لەم مانگەدا لە سێدارە دراون، ٤ کوڵبەر گیانی لەدەستدا و بریندار بوو، کرێکارێک لەکاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی کاربوو و گیانی لەدەستدا، لانیکەم ٣ کەس هەوڵی خۆکووژیان داوە و ٣ ژنیش بە دەستی کەسوکاریان گیانیان لەدەستدا.
دەستگیرکردنەکان:
لە مانگی ژانوییەی ٢٠٢٣ لانیکەم ١٩٩ هاووڵاتیی کورد لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە ئارەزوومەندانە و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دادگا دەستبەسەر کران.
ناوی هەموو ئەو کەسانە لە لایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا پشتڕاست کراوەتەوە و زۆربەیان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، بەشداری لە خۆپیشاندانەکان، هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی و چالاکی مەدەنی دەستبەسەر کراون. بەگوێرەی ئەو ئامارانە ۱۱ کەس لە دەستگیرکراوەکان ژنن و ۲۴ کەسیان منداڵ و میرمنداڵن کە تەمەنیان لە خوار ۱۸ ساڵەوەیە. به پێی ئه م ڕاپۆرتانه ۳ خۆپیشانده ڕی شۆڕشی ئێستای ئێرانیش به ده ستی کۆماری ئیسلامی کوژراون.
لەسێدارەدانەکان:
بە پێی ئاماری هانا، لە مانگی ژانوییەی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی محەممەد مێهدی کەرمی لە زیندانی قەزەڵ حەساری کەرەج بە تۆمەتی مەحاربە لە سێدارە دراوە. لە ماوەی ئەم مانگەدا ١٥ هاووڵاتیی دیکەی کورد لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی لە سێدارە دراون کە ١١ کەسیان بە تاوانی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر و ٤ کەسیش بە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست لە سێدارە دراون.
هەروەها زیندانییەک بە شێوەیەکی گوماناوی لە زیندانی ورمێ کوژرا.

منداڵ:

لە مانگی ژانوییەی ٢٠٢٣دا ٢٤ منداڵ لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستگیرکراون
: کۆلبران
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هانا، لە مانگی ژانوییەی ٢٠٢٣دا، ٤ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون. لەو ژمارەیەش ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢ کەسیش بریندار بوون.
ژنان :
لە مانگی ژانوییەی ٢٠٢٣ لانیکەم ١١ ژن لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستگیرکراون
هەروەها ۳ ژن گیانیان لەدەستداوە، دوو کەسیان لەلایەن هاوسەری پێشوویانەوە و سێیەمیشیان لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە ئاگری تێبەردرا و دواجار گیانی لەدەستدا.
خۆکوشتن :
بە پشت بەستن بە ئامارەی مانگی ژانوییە لە ناوەندی ئاماری هانا تۆمار کراوە، لە شار و ئاوایەکانی کوردستان ٣ کەس خۆیان کوشتووە. لەو کەسانە ٢ کەسیان پیاو بوون و یەکێکیان ژن بووە. ئەم خۆکوشتنانە بەهۆی هۆکاری بژێوی و ناکۆکی خێزانییەوە بووە.
کرێکاران: ١.
بە پێی  ئامارەی مانگی ژانوییە لە ناوەندی ئاماری هانا تۆمار کراوە، کرێکارێک بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست داوە.


ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا
١ی فێوڕیەی ٢٠٢٣

ئاماژەدان بەم ئامارانە  بە سە