بەندکراوان

ڕفاندنی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

11:00 - 15/2/2023

ڕفاندنی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

بە وتەی هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە"١٣ی فێوریەی ٢٠٢٣، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "دانیال زەندی فەر"٢٠ ساڵە و "زانیار توانا" ٢٥ ساڵە خەڵکی ئاوای سەردۆشی مەریوان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندراون.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ هێزەکانی حکومەت هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەو هاوڵاتیانە و ڕفاندیان و بردیان بۆ شوێنێکی نادیار.