بەندکراوان

گومروکی بازەرگان ؛ ڕادەستکردنەوی ۲۶ کەس خەڵکی ئێران لە تورکیا

08:43 - 22/3/2023

گومروکی بازەرگان ؛ ڕادەستکردنەوی ۲۶ کەس خەڵکی ئێران لە تورکیا

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ؛ ڕۆژی دووشەممە " ۲۰ی مارسی ۲۰۲۳ی زایینی " لانیکەم ۲۶ کەس زیندانی لە زیندانەکانی تورکیا لە گومروکی بازەرگانەوە ڕادەستکرانەوە بۆ ئێران .

بە پێی زانیاریەکانی ئەم سەرچاوەی ئاگادارە ، ئەم کەسانە کە ۲۳ پیاو و ۳ ژن بوون ، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکانی نێوان ئێران و تورکیا، لە سنووری بازەرگان ڕادەستی دەزگا ئەمنییەکان کران و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکانیان بۆ زیندانی ماکۆ و دەستبەسەرگەی ئەمنیی سوپای پاسداران گوازرانەوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ، ناوی ئەم کەسانە بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا دەرنەکەوتوە .