بەندکراوان

دەستبەسەرکرانی گەنجێکی ١٨ ساڵە لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسداران

02:55 - 3/6/2023

دەستبەسەرکرانی گەنجێکی ١٨ ساڵە لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسداران

بە پشتبەستن بەو ڕاپۆتانەی بە هاوکارانی هانا گەشتوە ؛ ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی مەی ۲۰۲۳"۱۸ ساڵە خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی دەستبەسەر کرا.

هاوکارانی هانا ناوی ئەم هاووڵاتییەیان بە "کاویان مەولودی"، تەمەن ١٨ ساڵ، کوڕی عومەر و خەڵکی شاری مەهابادیان ڕاگەیاند.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ هانا زیادی کرد؛ کاویان مەولودی ئامۆزای شەهید #سمکۆ_مولودی دوای گەڕانەوەی لە سەر گڵکۆی ناوبراو لە ڕێگای بوکان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستگیرکرا.

هەروەها ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد: پاش بەدواداچوون بۆ بنەماڵەی کاویان مەولوودی لەبارەی بارودۆخی کوڕەکەیان، ئاگادار کرانەوە کە بە هۆی سەردانی زۆر بۆ سەر گۆڕی سمکۆ مولوودی ئامۆزاکەی، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی مەهاباد گوازراوەتەوە.