بەندکراوان

ورمێ:تۆمار کردنی دۆسیە لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دژی مەسعوود حاجی زادە زیندانی سیاسی

12:15 - 6/6/2023

ورمێ:تۆمار کردنی دۆسیە لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران  لە دژی مەسعوود حاجی زادە زیندانی سیاسی

بە وتەی هاوکارانی هانا لە زیندانی ناوەندیی ورمێ؛ دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوامن لە تۆمارکردنی دۆسیە لە دژی زیندانی سیاسی کورد مەسعوودحاجی زادە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەندکراوی سیاسی کورد مەسعوود (نایب) حاجی زادە، لە دایکبووی ١ی ئاگۆستی   ١٩٧٨، خێزاندار و خاوەنی پێنج منداڵ، خەڵکی ئاوای "یەنگجە"ی سۆما برۆدۆستی ورمێ، لە بەندکراو لە زیندانی ورمێ  گواسترابوەوە بۆ ژووری تاکەکەسی لەگەڵ دۆسیەیەکی نوێدا روبەرو بوەتەوە.
کاربەدەستانی زیندانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ، دۆسیەیەکی نوێیان لە دژی ئەم زیندانییە سیاسییە ئامادە کردووە و بە ئیفادەی چەند زیندانییەکی تاوانکار مەترسیدار ڕەوانەی سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامی کردووە.

پێویستە لەبیرمان بێت ساعەت ٦ی سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی مەسعوود (نایب) حاجی زادە لە شاری ورمێ و دوای پشکنینی  ماڵەکەی دەستیان بەسەر مۆبایلەکەیدا گرت و دەستبەسەرو بۆ یەکێک لە گرتوخانە ئەمنییەکان گوازرایەوە و دواجار ڕۆژی پێنجشەممە "٢٤ی ئۆکتۆبر ٢٠١٩" دوای لێپرسینەوە بۆ زیندانی ورمێ گوازرایەوە.

مەسعوود (نایب) حاجی زادە، بۆ یەکەمجار لە دادگایەکی پێنج خولەکی کە مافی قسەکردن و بەرگری لە خۆی نەبوو، لەگەڵ چوار هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "کەیوان ڕەشووزادە، ئومێد سەعیدی، کامەران قاسمی، عەبدول عەزیز محەمەدپوور، بۆ یەکەمین جار". کاتێک لە دادگادا کۆدەبنەوە، تەنانەت بەبێ ئەوەی یەکتریش بناسن، دۆسیەیەکی هاوبەشیان لەسەر تۆمار دەکرێت و بڕیارەکە لەلایەن دادوەر "عەلی شێخلوو"ەوە دەردەچێت.
ناوبراو سەرەتا لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری ورمێ بە تۆمەتی "ئەندامیەتی لە حیزبی کۆمەلە" حوکمی ١٠ ساڵ و یەک ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و دواجار ئەم حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندان کەم کرایەوە.
مەسعوود (نایب) حاجی زادە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ژوئین ٢٠٢١،  لە هۆڵی سەرەکی زیندان لەلایەن چەند زیندانییەکی تاوانی توندوتیژی و مادەی هۆشبەرەوە هێرش کرایە سەری لێیدرا.
ناوبراو کاتێک دەستگیرکرا، دەبوا نەشتەرگەریی بۆ کرایە کە لە یەکەم نەشتەرگەریدا پلاتین لە قاچیدا دادنرا و لە نەشتەرگەری دووەمدا پلاتین لە قاچی دەردهێنرا، کە لە لایەن بەرپرسانی زندان ڕێگەی پێنەدراوە ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێت.
به گوشاری دامودەزگا نێودەوڵه تییەکان و مافی مرۆڤ لەسەر بەرپرسانی قەزایی زیندانی ورمێ، لە"٢ی ژۆئینی ٢٠٢١" نەشتەرگەری دووهەمی بۆ کرا.
دوای نەشتەرگەری دووەم، ئامادە نەبوون بینێرن بۆ نەخۆشخانەی زیندان و هیچ دەرمانێک بگەیەنن و ئەم بابەتەش بووە هۆی هەوکردنی سەخت لە قاچیدا.
ئەم زندانیە سیاسیە لەئەنجامی ئەو ئەشکەنجانەی کە کراوە،تووشی دڕانی بەشی ناوەوەی سکی دەبێت و بە هۆی فشاری دامودەزگاکانی مافی مرۆڤ لەسەر دەسەڵاتی قەزایی و زیندانی ورمێ، بۆ پشکنین و ئازمایشی سەرەتایی  گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی زیندان چارەسەرکردن، دوای ئەوەی ئەنجامی پشکنینەکانی ناوبراو دەزانرێت، پێویستە بە زووترین کات نەشتەرگەری بۆ سک و قاچەکانی بکرێت.
بەڵام بەرپرسانی زیندان دەیبەنەوە بۆ زیندان و داوای بارمتەی ٤ ملیار تمەنی لە خێزانەکەی دەکەن بۆ ئەوەی بیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە.
دادستانی ورمێ هەر لە سەرەتاوە داوای بارمتەی یەک میلیارد و دوو سەد میلیۆن تمەنی بۆ ناردنی ئەم زیندانییە سیاسییە بۆ مرخەسی دەرکرد، کە بە دژایەتیی توندی دامەزراوە ئەمنییەکان و دادوەری سەرپەرشتیاری زیندان و بەرپرسانی زیندانی ورمێ بەرەوڕوو بووەوە ،دواجار لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی مەی ٢٠٢٢ "بە گوشاری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕازی بوون بە کەفالەتی یەک ملیار دوو سەد ملیۆن تومان، بەڵام دیسان دژی ناردنی بۆ مەرەخسی بوون دوای گواستنەوەی رەئیسی زیندان و بەرپرسەکانی و دوای دانانی بارمەتە لەلایەن خێزانی ناوبراو دابین کراوە.
هەر جارەی سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامیی ورمێ بە ناردنی ئەم زیندانییە سیاسییە بۆ مرەخەسی، دامودەزگا ئەمنییەکان دۆسیەکیان لە دژی دروست کردووە.