ژنان

کوشتنی ژنێکی تر، لە دیواندەرە

09:56 - 3/6/2023

کوشتنی ژنێکی تر، لە دیواندەرە

بەپێی ڕاپۆرتی هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، کچێکی گەنج بە ناوی "ڕ.ع" خەڵکی ئاوای ئاخکەند سەر بە دیواندەرە لەلایەن براکەیەوە لێیدراوە و گیانی لەدەست داوە.

لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا، بکوژەکە و باوکی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیر کراون.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی مەی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەکی دیکەی ژن بە ناوی پەرەستو شەهبازی  ١٨ ساڵە کە لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە بووەتە قوربانی هاوسەر منداڵی،لە لایەن هاوسەرەکەی لە ئاوای میرەکی سەر بە دێولان کوژرا.

 

ژنکوژی بەهۆی نایەکسانی پەیوەندی دەسەڵاتی نێوان ژن و پیاو و باڵادەستی سیستەمی پیاوسالاری ڕوودەدات. لە کۆمەڵگایەکدا کە کولتوورێکی پیاوسالاری زاڵ بێت، پیاوان دەسەڵاتی زیاتریان هەیە و زاڵن بەسەر ژناندا. لە کۆمەڵگایەکی وادا ژنان دەچەسێنەوە و بەها و گرنگی و مافی کەمتریان هەیە و ناچارن ملکەچی و گوێڕایەڵی داواکاری پیاوان و  بن. جگە لەوەش لەم فەرهەنگەدا چەندین مەرج و دۆسیە ی نەخێر بۆ ژنان دروست بووە و پێشێلکردنی ئەو مەرجانە (کە بە نۆرم ناسراوە) ڕەنگە ببێتە هۆی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و ژیانی ژنەکە بکەوێتە مەترسیەوە. نموونەی ئەو کوشتنە نامووسیانەی  کە لەم دواییانەدا لە میدیا گشتیە کاندا بڵاوکراونەتەوە. هۆکارێکی دیکە کە دەبێتە هۆی توندوتیژی و کوشتنی ژنان، نەبوونی پاراستنی یاساییە بۆ ژنان. تا ئێستا هیچ یاسایەک بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەرنەچووە. لە لایەکی دیکەوە ئەو یاسایانەی کە هەن بۆ پاراستنی ژیانی ژنان، ڕێگری پێویست دروست ناکەن.