هەواڵ

کوژرانی کاسبکارێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزەنیزامییەکان

02:08 - 27/2/2024

کوژرانی کاسبکارێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزەنیزامییەکان

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ئەمڕۆ سێشەممە "٨ی رەشەمەی ١٤٠٢" کاسبکارێکی کورد بە ناوی "کاوان ئەمجەدی نیا" خێزاندار و باوکی سێ منداڵ و خەڵکی ئاوایی گوڕەشێری سەردەشت ، بە تەقەی هێزەنیزامییەکان گیانی لەدەستداوە .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ هێزەنیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی پاش ڕاوەدوونانی ئۆتۆمبێلی ئەم کاسبکارە کوردە ، لە نزیک ئاوایی "ساوان" بە تەقەی ڕاستەوخۆ ناوبراویان کوشتووە .


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ناوبراو هیچ جۆرە بارێکی پێ نەبووە .

03:54 - 27/2/2024 نوێ کراوەتەوە.