بەندکراوان

دیواندەرە ؛ سێ شارۆمەندی کوردی دەستبەسەر کراو بە دانانی بارمتە ئازاد کران

09:19 - 29/2/2024

دیواندەرە ؛ سێ شارۆمەندی کوردی دەستبەسەر کراو بە دانانی بارمتە ئازاد کران

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سێ شارۆمەند بە ناوەکانی "ئەشکان فرەجوڵڵاهی ، نیما مورادی و سینا (پاشناو نادیار) خەڵکی دیواندەرە کە چوار ڕۆژ لەمەوبەر لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ بە دانانی بارمتە تا کاتی دادگایی کرانیان لە گرتنگەی ئیتڵاعاتی سوپای ئەم شارە ئازاد کراون .

ئەم سێ شارۆمەندە کوردە ڕۆژی دووشەممە "٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٢" بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە شەقامی ١٦ مەتری دیواندەرە ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون .