ئامار

ئاماری زیانەکانی کۆڵبەران لە ساڵی ١٤٠٢

09:51 - 21/3/2024

ئاماری زیانەکانی کۆڵبەران لە ساڵی ١٤٠٢

٤٣٩ کۆڵبەر لە ساڵی ١٤٠٢ کوژراون و بریندار بوون 

هانا ؛ ناوەندی ئاماری ریکخراوی مافی مرۆڤی هانا ، راپۆرتی ئاماری سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ و پێشێلکرانی مافە بنچینەییەکانی شارۆمەندانی کورد لە ساڵی ١٤٠٢ لە کوردستانی ئێرانی ئامادە کردووە و بڵاوی دەکاتەوە ئەم ڕاپۆرتە شموولی پارێزگاکانی کوردستان ، ئازەربایجانی غەربی ، کرماشان و ئیلام دەکات .
پێویستە تێبینی بکرێت بە سەرنجدان بە نەبوونی رێگای دەستپێڕاگەیشتنی ئازادانە بە هەواڵ و رووداوەکانی ناوخۆی وڵات ئەم ئامارە ناتوانیت سەرجەم پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی شارۆمەندان لە خۆ بگرێت هەموو هەوڵی هاوکارانی رێکخراوەی مافی مرۆڤی هانا لەو رێرەوەدایە ئەو پەری وردبینی لە دانانی هەواڵ و پشراستکردنەوەی تەواوی بڵاو کراوەکە کرابێت .
ناوەندی ئاماری ریکخراوی مافی مرۆڤی هانا لەم بەشەدا ئاماری زیانەکانی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد لە ساڵی ١٤٠٢ لە ناوچەکانی پارێزگاکانی کوردستان کە لەم ناوەندی ئامارە تۆمار کراوە بڵاو دەکاتەوە .
بە پێی ئەم ئامارە لە ساڵی ١٤٠٢ ، بە گشتی ٤٣٩ کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری کوژراون و بریندار بوون کە سەرجەمیان لە بواری ڕەگەزیەوە نێرینەن .
لە کۆی گشتی ٤٣٩ کەسەکە ، ٤٣ کەس کوژراون و ٣٩٦ کەس بریندار بوون کە بە جیاکاری پێک دێت لە :
کۆڵبەرانی کوژراو :
٣٣ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون
٦ کۆلبەر بە هۆی ڕووداوی سروشتی(سەرما ، سەرما بردوویی ، کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکان) کوژراون
٤ کۆڵبەر بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ و لا ئاکامی ڕاوەدوونان کوژراون
بریندارەکان :
٣٥٣ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوون
١٣ کۆڵبەر بە لێدان و ئەشکەنجە لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بریندار بوون 
١٢ کۆڵبەر بە هۆی ڕووداوی سروشتی لەوانە(سەرما و سەرمابردوویی، کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکان) بریندار بوون 
٩ کۆڵبەر بە ڕووداوی هاتووچۆ لە ئاکامی ڕاودوونان لە لایەن هێزاکانی کۆماری ئیسلامیەوە بریندار بوون 
٦ کۆڵبەر بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون 
٣ کۆڵبەریش لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە دەستبەسەر کراون 
لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا ٢٩ کۆڵبەری منداڵ کوژراون و بریندار بوون 

زۆرترین ئاماری کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەران لە یەک ساڵی ڕابردوودا پەیوەستە بەم شار و ئاواییانەی کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دەکرێت :
 
سەقز ١٠٦ کەس 
بانە ٦٢ کەس 
پاوە ٥١ کەس 
مەریوان ٤٢ کەس
 جوانڕۆ ٤٢ کەس
سەلاس باوەجانی ٤٢ کەس 
بۆکان ١٦ کەس 
سنە ١٦ کەس
سەردەشت ١٦ کەس 
پیرانشار ١١ کەس 
دیواندەرە ٩ کەس 
روانسەر ٦ کەس 
داڵاهو ٥ کەس 
سەوڵاوا ٤ کەس
مەهاباد ، کامیاران و کرماشان هەر کامەیان و ٣ کەس

لە بەراوەرد بە ساڵی١٤٠٢ کە بە گشتی ٢٢٢ کۆڵبەر کوژراو و بریندار بوون ، توندی مامەڵە کردنی هێزەکانی حکومەت لەگەڵ کۆڵبەران بە تایبەت پاش سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران ئیبراهیم رەئیسی بۆ کوردستان زیادی کردووە بە شێوەیەک کە ئاماری زیانەکانی کۆڵبەران لە ساڵی ١٤٠٢ ٥٠ لە سەد زیادی کردووە .


کۆڵبەری دیاردەیکە کە خەڵکی کوردستان و بەتایبەت شار و ناوچەکانی سەرسنوور لەبەر نەبوونی هەلی کار بە مەبەستی پەیدا کردنی بژیوی بنەماڵەکەیان بە ناچار رووی تێدەکەن و پەنا بۆ ئەو کارە دەبەن لەگەڵ ئەوەیکە بەرپرسانی حکومەت هیچ جۆرە هەوڵێک بۆ  چارەسەر کردنی کێشەکانی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان نادەن بەڵکوو کوشتنی کۆڵبەرانیان کردووە بە هەواڵێکی ئاسایی و ئەمە مەترسیەکی گەورەیە بۆ خەڵکی کوردستان 
هێزەکانی ئینتزامی ، سوپای پاسداران و هێزەکانی سنووری کۆماری ئیسلامی تەقەی راستەوخۆ  لە کۆڵبەران دەکەن و رۆژانە رێژەیکی زۆریان بریندار دەکەن  و دەکوژن 
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا 
٢١ی مارسی ٢٠٢٤
بە کار هێنانی ئەم ئامارە بە مەرجی ئاماژەدان بە سەرچاوەکە ئازادە 

11:37 - 23/3/2024 نوێ کراوەتەوە.