کۆڵبەر
بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە
02:20 - 6/3/2024
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی دووشەممە "١٤ی رەشەمەی ١٤٠٢" لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری هەنگەژاڵی بانە ، دوو کۆڵبەر بە قورسی بریندار بوون .
ناسنامەی یەکێک لەم کۆڵبەرانە بۆ هانا "فەخرەدین یوسفی" سەلمێنراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ئەم دوو کۆڵبەرە بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان قاچیان بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی ڕاگوێزراون بەڵام فەخرەدین یوسفی بە هۆی قورسی برینەکانیەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان گواسراوەتەوە .
ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە ....
10:06 - 6/3/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان
- بانە ؛ دەستبەسەر کردن و ئەشکەنجەدانی چوار کۆڵبەر لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە
- بانە ؛ بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان
- بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی لێدان و تەقەی هێزە نیزامییەکان
- کوژرانی کۆڵبەرێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە