بەندکراوان

ئازاد کرانی دانا لنج ئابادی بە دانانی بارمتە

12:28 - 12/3/2024

ئازاد کرانی دانا لنج ئابادی بە دانانی بارمتە

هانا : ئەمڕۆ سێشەممە "٢٢ی رەشەمەی ١٤٠٢" دانا لنج ئابادی چالاکی مەدەنی تەمەن ٣٤ ساڵ و زیندانی سیاسی پێشوو خەڵکی مەریوان ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قوناغەکانی دادڕەسی ئازاد کرا .


ناوبراو ڕۆژی سێشەممە "1ی رەشەمەی ١٤٠٢" لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاشان بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی مەریوان ڕاگوێزرابوو .


ڕۆژی پێنج شەممە ٣ی رەشەمەی ١٤٠٢" 
ناوبراو لە دادسەرای گشتی و شۆڕشی مەریوان بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت" تۆمەتبار و بە قەراری گرتنی کاتی یەک مانگە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی مەریوان گەڕێندرابووەوە .

ناوبراو پێشتر لە ساڵی ٩١ پاش بەڕێوچوونی گردبوونەوەی خوێندکارانی زانکۆی پەیامی نوری مەریوان ، لە ناڕەزایی بەرامبەر لە سێدارەدرانی سێ زیندانی سیاسی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت" بە ساڵێک زیندان و بە تۆمەتی "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی" بە هەشت مانگ زیندان و لێدانی ٥٠ قامچی مەحکوم کرابوو .