بەندکراوان

ئازاد کرانی زانا منبەری بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە

08:27 - 3/3/2024

ئازاد کرانی زانا منبەری بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : ئەمڕۆ یەکشەممە "١٣ی رەشەمەی ١٤٠٢" زانا منبەری" تەمەن ٢٤ ساڵ کوڕی بەهزاد ، خەڵکی ئاوایی نێر و دانیشتوویی سنە ، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی سنە ئازاد بووە .

زانا منبەری لە رێکەوتی "١ی رەشەمەی ١٤٠٢" بە بێ پێدانی حوکمی دادگا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە لە شوێنی کارەکەی لە حاجیاوای سنە دەستبەسەر کرابوو .

 

زانا منبەری تەمەن ٣٤ ساڵ خوشکەزای "پەیمان منبەری" لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژن ، ژیان ، ئازادیە .

08:28 - 3/3/2024 نوێ کراوەتەوە.