بەندکراوان

بانگ کرانی فواد شەعبانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە

03:26 - 15/3/2024

بانگ کرانی فواد شەعبانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە

هانا : ڕۆژی پێنج شەممە "٢٤ی رەشەمەی ١٤٠٢" فواد شەعبانی شارۆمەندی کوردی خەڵکی "تەنگیسەر"ی سنە بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە بانگ کرا و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرا .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو لە رێگای پەیوەندی تەلەفۆنیەوە بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە بانگ کراوە و پاش سەردانی ٨ کاژێر لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە و بە وەرگرتنی بەڵێننامەی نوسراو ،  ئازاد کراوە.