کۆڵبەر

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە و نەوسوود

09:50 - 7/3/2024

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە و نەوسوود

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ئەمڕۆ چوارشەممە "١٦ی رەشەمەی ١٤٠٢" لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود کۆڵبەرێک خەڵکی پاوە بە قورسی بریندار بووە .

ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "عەتا حسێنی" خەڵکی ئاوایی بەلەبزانی پاوە ، سەلمێنراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ئەم کۆڵبەرە سینگی بە قورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەی تەندرووستی نەوسوود ڕاگوێزراوە پاشان بە هۆی قورسی برینەکانیەوە بۆ نەخۆشخانەی پاوە گواسراوەتەوە .

هەر وەها لە هەمان ڕۆژدا کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "مەهدی ئەنوەری" خەڵکی سەقز ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژەڵی بانە لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە تەقەی لێکراوە و قاچی بە قورسی بریندار بووە .