کۆڵبەر

بریندار بوونی سێ کۆڵبەر بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری نەوسوود و مەریوان

06:36 - 14/3/2024

بریندار بوونی سێ کۆڵبەر بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری نەوسوود و مەریوان

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی پێنج شەممە  "٢٤ی رەشەمەی ١٤٠٢" کۆڵبەرێک بە ناوی "شاهرۆخ وەلیانە" خەڵکی سنە ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزەنیزماییەکان بە قورسی بریندار بووە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، شەوی چوارشەممە "٢٣ی رەشەمەی ١٤٠٢" لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری "هەنجیرانی" مەریوان ، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئالان محەممەدی" خەڵکی مەریوان بریندار بووە .
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو بە هۆی قورسی برینەکانیەوە بە فریاکەوتنی ئاسمانی (کۆپتەری ئۆرژانس)  بۆ نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە ڕاگوێزراوە .

هەروەها شەوی سێشەممە "٢٢ی رەشەمەی ١٤٠٢" کۆڵبەرێک بە ناوی "خەبات فەرەجی" خەڵکی ئاوایی "هەشەمێز"ی سنە ، لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە لە سنووری نەوسوود دەستبەسەر و ئازار و ئەشکەنجە دراوە .

خەبات فەرەجی بە هۆی لێدان و ئەشکەنجەی لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە  قاچ ، دەست ، دەموچاو و پشتی بریندار بووە .