کۆڵبەر

بریندار بوونی سێ کۆڵبەر بە هۆی تەقە و فڕێدانی بەرد لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە لە سنووری نەوسود و بانە

02:02 - 25/3/2024

بریندار بوونی سێ کۆڵبەر بە هۆی تەقە و فڕێدانی بەرد لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە لە سنووری نەوسود و بانە

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی یەکشەممە "٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کۆڵبەرێک بە ناوی "ئاروین حەقانی" خەڵکی سەقز ، بە قورسی بریندار بوو .

هەروەها دوو کۆڵبەری دیکە لە سنووری نەوسوود بە هۆی تەقە ۆ فڕێدانی بەرد لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە بە قورسی بریندار بوون .
هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم دوو کۆڵبەرەیان "جەمیل عەبدی و سەربەرز (پاشناو نادیار) ڕاگەیاندووە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ جەمیل عەبدی بە هۆی تەقە و سەربەرزیش بە هۆی فڕێدانی بەرد لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە لە سنووری نەوسود بە قورسی بریندار بوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی پاوە گواسراونەتەوە .