کۆڵبەر

بریندار بوونی لانیکەم ١٠ کۆڵبەر بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری نەوسوود

07:52 - 26/3/2024

بریندار بوونی لانیکەم ١٠ کۆڵبەر بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری نەوسوود

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستمان : لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ١٠ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری نەوسود بە قورسی بریندار بوون .

هاوکارانی هانا ناسنامەی ٨ کەس لەم کۆڵبەرانەیان "ئیحسان نەزەری ، محەممەد یوسفی ، محەممەد مەحموودی ، یاسین (پاشناو نادیار) ، سامان روستەمی ، غولام فەیزی ، مەتین حسێنی و ئومید شەمسی" خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ ، سەلاس باوەجانی ، پاوە و داڵاهو ، ڕاگەیاندووە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ لە ڕۆژانی دووشەممە ، سێشەممە ٦ و ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ هێزەنیزامییەکان لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامی ئەم تەقە کردنە لانیکەم ١٠ کۆڵبەر دەست ، قاچ و سەریان بە قورسی بریندار بووە و بۆ  چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی گواسراونەتەوە .

 ناسنامەی دوو کۆڵبەری دیکە لە لایەن هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هاناوە کاری لە سەر دەکرێت .

08:15 - 26/3/2024 نوێ کراوەتەوە.