کۆڵبەر

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە تەقەی هێزەنیزامییەکان

02:03 - 25/3/2024

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە تەقەی هێزەنیزامییەکان

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونە دەستمان ؛ شەوی یەکشەممە "٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بە ناوی "میلاد حسێنی" تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی دیواندەرە ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری مەریوان بە تەقەی هێزەنیزامییەکانی جێگیر لەم سنوورە بە قورسی بریندار بووە .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ لە ئاکامی ئەم تەقە کردنە ئەم کۆڵبەرە مێرمنداڵە شان و پشتی بە قورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی مەریوان گواسراوەتەوە .