کۆڵبەر

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە تەقەی هێزەنیزامییەکان

03:58 - 27/3/2024

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە تەقەی هێزەنیزامییەکان

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی سێشەممە "٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری بەستام سەر بە سەرشیوی سەقز ، کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بە ناوی پەیمان (پاشناو نادیار) خەڵکی دیواندەرە قاچی بە قورسی بریندار بووە .