هەواڵ

تیرۆر کرانی یەکێک لە ئەندامانی حزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران

07:53 - 16/3/2024

تیرۆر کرانی یەکێک لە ئەندامانی حزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران

هانا : شوعەیب زارعی ، لە ئەندامانی حزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران لە ناوچەی "زڕگوێز" سەر بە سلێمانی ، لە لایەن بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامییەوە تیرۆر کرا .

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە "٢٦ی رەشەمەی ١٤٠٢" شوعەیب زارعی پێشمەرگەی حزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران ، لە نزیک بارەگای زڕگوێز  لە لایەن بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامیەوە بە دەمانچە تەقە لە سەری کراوە و تیرۆر کراوە .

شوعەیب زارعی تەمەن ٣٤ ساڵ خەڵکی ئاوایی تەختەی سنە ، زیاتر لە ١٠ ساڵ پێشمەرگەی حزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران بوو .

حزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران لە ڕاگەینراوێکدا تیرۆر کرانی ئەم ئەندامە دەخاتە ئەستۆیی کۆماری ئیسلامی و داوا لە حکومەت عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات پێش بە ماشێنی تیرۆری کۆماری ئیسلامی بگرن .