سێدارە

جێبەجێکرانی سزای لە سێدارەدانی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ئیلام

09:59 - 29/11/2023

جێبەجێکرانی سزای لە سێدارەدانی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ئیلام

هانا : سەر لە بەیانی رۆژی سێشەممە "٧ی ئازەری ١٤٠٢" سزای لە سێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی "ناسر مەقسودی" خەڵکی دەرەشاری ئیلام و "عەلی ئاغا محەممەدی" خەڵکی مەڵەکشای ئیلام ، لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام جێبەجێکرا . بە پێی راپۆرتی گەیشتوو ؛ عەلی ئاغا محەممەدی ساڵێک لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتنی" هاوسەرەکەی دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بە سەرا سەپێنرابوو .


هەروەها ناسر مەقسودی سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتی بە ئانقەست" دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنرابوو .
پێویستە تێبینی بکرێت هاوکات لەگەڵ لە سێدارەدانی ئەم دوو زیندانیە زیندانیەکی دیکەش بە ناوی "شەهرام موراد بەیگی" تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی ئیلام لە زیندانی ناوەندی ئەم شارە لە سێدارە دراوە .