بەندکراوان

دلێر زاهدی پوور شارۆمەندی خەڵکی مەریوان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

06:28 - 10/3/2024

دلێر زاهدی پوور شارۆمەندی خەڵکی مەریوان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە شاری مەریوان هەواڵی ئازاد کرانی دلێر زاهدی پوور چالاکی ژینگەپارێزییان ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ئەمڕۆ یەکشەممە "٢٠ی رەشەمەی ١٤٠٢" دلێر زاهدی پوور تەمەن ٤٥ ساڵ  چالاکی ژینگە پارێزی خەڵکی مەریوان ،پاش تێپەڕ بوونی ٤٦ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەر کرانی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسی ئازاد کرا .


دلێر زاهدی پوور تەمەن ٤٥ ساڵ چالاکی ژینگەپارێزی ڕۆژی هەینی "٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٢" پاش هاتنەدەرەوە لە ماڵەکەی بە ئۆتۆمبێلەکەی لە شوێنێکی نادیار لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات لە شاری مەریوان دەستبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە ڕاگوێزرابوو .


ناو براو لە ماوەی دەستبەسەر کرانیدا لە سەرجەم مافەکانی بێبەش کراوە .