بەندکراوان
دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی کورد لە شنۆ و پیرانشار لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
09:33 - 4/2/2024
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی یەکشەممە "١٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٢" شارۆمەندێک بە ناوی "عیسا ئیبراهیم زادە" خەڵکی ئاوایی "دشمش"ی شنۆ ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
عیسا ئیبراهیم زادە چالاکی کرێکاری کورد ، بەبێ پێدانی حوکمی دادگا لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە .
ناوبراو لە مانگی سەرماوەزی ١٤٠١ ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاشان لەمانگی بەفرانباری هەمان ساڵدا بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو .
هەر وەها ڕۆژی شەممە "١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢" شارۆمەندێک بە ناوی "یاسین ئابارییان" تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "سەرۆکانی" سەر بە پیرانشار ، لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ناوبراو پاش کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزراوە و پاشان بۆ ئازاد کردنی داوای بارمتەی یەک ملیارد تمەنی لێکراوە .
تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان لە دژی ئەم دوو شارۆمەندە بەردەست نیە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کران و ڕاگواستنی شەش شارۆمەند بۆ بەندیخانەی نەغەدە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکانیان
- شنۆ : دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێک لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- مێرمنداڵێکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی پیرانشار چارەنووسی نادیارە
- بێسەر و شوێن بوونی کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی پیرانشار
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە