بەندکراوان

دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی سنە لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

10:04 - 22/2/2024

دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی سنە لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

هانا : ڕۆژی پێنج شەممە "٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٢" شارۆمەندێکی خەڵکی سنە بە ناوی "ئاکۆ محەممەدنیا" لە یەکێک لە خاڵەکانی پشکنینی فەیزئاوا ، لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاری سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .