بەندکراوان

موسەیەب فەتاح بەیگی بۆ جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ بەندیخانەی ئیلام راگوێزرا

04:56 - 4/1/2024

موسەیەب فەتاح بەیگی بۆ جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ بەندیخانەی ئیلام راگوێزرا

هانا : رۆژی چوارشەممە "١٣ی بەفرانباری ١٤٠٢" شارۆمەندێکی کورد لە دەستبەسەر کراوانی نارەزاییە سەرتاسەریەکان و خەڵکی ئیلام بە ناوی موسەیەب فەتاح بەیکی تەمەن ٣٨ ساڵ ، پاش بانگ کران بۆ لقی سێی جێبەجێ کرانی سزاکانی دادگای شۆرشی ئیلام دەستبەسەر و بۆ جێبەجێکرانی سزای ٢ و ٦ مانگ بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئیلام راگوێزرا .

ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی "بەشداری کردن لە شۆرشی ژن ، ژیان ئازادی" لە لایەن دادگای شۆرشی ئیلامەوە سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرابوو .

 

پێویستە تێبینی بکرێ ، ناوبراو لە "سەرماوەزی ١٤٠١" لە کاتی شۆڕشی ژن ، ژیان ، ئازادی لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و پاش تێپەڕ بوونی چەن مانگێک بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئیلام ئازاد کرابوو .

05:04 - 4/1/2024 نوێ کراوەتەوە.