سێدارە

سزای لەسێدارەدانی زیندانیەک لە زیندانی ناوەندی ئیلام جێبەجێ کرا

02:14 - 17/1/2024

سزای لەسێدارەدانی زیندانیەک لە زیندانی ناوەندی ئیلام جێبەجێ کرا

هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە ئیلام هەواڵی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی ئیلامیان ڕاگەیاند کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەست" دەستبەسەر کرابوو و لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو .


بە پێی ئەم ڕاپۆرتی ، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 26ی بەفرانباری 1402 سزای لە سێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "موحسێن مێهری" کوڕی غوڵام عەلی و خەڵکی ئیلام لە زیندانی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کرا .

پێویستەی ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕۆژی پێنج شەممە ٢١ی بەفرانباری تا ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٢ لانیکەم 10 زیندانی کورد لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا لە سێدارە دراون .