بەندکراوان
سەیاد دەروێشی بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا
04:08 - 1/1/2024
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەیاد دەروێشی تەمەن ٢٩ ساڵ کوڕی یونس و خەڵکی ئاوایی "بالو" سەر بە ورمێ و برای گیانبەختکردوو "فەرجاد دەروێشی" لە گیانبەختکردووانی شۆرشی ژینا ، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە "١٠ی بەفرانباری ١٤٠٢" بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی پڕۆسەی دادگایی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا .
ناوبراو لە سەرەتاکانی مانگی خەزەڵوەری ١٤٠١ ، لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە بێ بەڵگەی یاسایی لە یەکێک لە شەقامەکانی ورمێ دەستبەسەر کرا و پاشان بۆ قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ورمێ دەستبەسەرکرانی فوتساڵیستی کورد لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
- ورمێ ؛ بانگ کرانی شارۆمەندێکی کورد بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات
- کوژرانی ژنێک لە لایەن هاوسەرەی پێشوویەوە لە ورمێ
- دامودەزگا ئەمنییەکان هەڕەشە لە مامۆستایانی ناوچەکانی ورمێ و سەڵماس دەکەن
- گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی گاز گرتووییەوە