بەندکراوان

مەحکوم بوونی کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە زیندان سزای نەخدی و ٧٤ قامچی

05:55 - 28/3/2024

مەحکوم بوونی کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە زیندان سزای نەخدی و ٧٤ قامچی

هانا : ڕۆژی سێشەممە ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی مەریوان بە ناسنامەی "دانیال مام ئەحمەد" لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە ٧٤ قامچی ، دوو ساڵ زیندان و دوو ملیارد تمەن سزای نەخدی ، مەحکوم کراوە .

ناوبراو ڕۆژی شەممە "٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە لە سنووری قوڵقوڵەی مەریوان دەستبەسەر کرابوو .

06:04 - 28/3/2024 نوێ کراوەتەوە.