هەواڵ
ناکارامەیی بەرپرسانی نەخۆشخانەی خومەینی لە ورمێ
08:48 - 20/3/2024
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ڕۆژی سێشەممە "٢٩ی رەشەمەی ١٤٠٢"، بەرپرسانی نەخۆشخانەی ورمێ لە لوتکەی نابەرپرسیارێتیدا سەرجەم نەخۆشانی بەشی مێشک و دەرونیان لە بەشی خۆیان دەرکردووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو نەخۆشانە گواستراونەتەوە بۆ بەشی هەرسەک (گوارشی) لە نەخۆشخانەکە ڕاگوێزراون و بەرپرسانی ئەم بەشە بە ئاشکرا بە نەخۆشەکانیان ڕاگەیاندووە کە ئێمە دەچینە پشووی نەورۆز، و ئەگەر ناڕەزایەتیتان هەبوو، دەتوانن نەخۆشەکانتان ببەنەوە ماڵەوە یان بیانبەن بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە .
ئەم نەخۆشانە ئێستا لەبەر پێویستی لە بەشی هەرسەکی نەخۆشخانەی خومەینی لە ژێر بارودۆخێکی زۆر سەختدا ڕاگیراون.
07:09 - 17/4/2024 نوێ کراوەتەوە.