هەواڵ
ورمێ ؛ دامودەزگا ئەمنیەکان هەڕەشە لە بنەماڵەی چوار بەندکراوی سیاسی لە سێدارەدراو دەکەن
09:30 - 2/1/2024
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : هێزەئەمنیەکان رێگریان لە بەڕێوچوونی رێورەسمی پرسەی چوار زیندانی سیاسی لە سێدارەدراوی خەڵکی ورمێ کردووە . بە پێی زانیاریەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، هێزە ئەمنیەکان بەردەوامن لە هەڕەشە کردن لە بنەماڵەی ئەم چوار زیندانیە سیاسیە لە سێدارە دراوە و پێیان راگەیاندوون بۆیان نیە لەگەڵ میدیاکان قسە بکەن و هیچ جۆرە رێورەسمێکی پرسە بگرن .
هەروەها سەرچاوەکە لە درێژەدا رایگەیاند ، بەرپرسانی ئەمنی تەرمی ئەم چوار زیندانیە لە سێدارەدراوەیان رادەستی بنەماڵەکانیان نەکردووەتەوە .
پێویستە تێبینی بکرێت ، کە شەوی پێنج شەممە ٧ی بەفرانباری ١٤٠٢ ، چوار زیندانی سیاسی بە ناوەکانی "وەفا هەنارە کوڕی ئەردەڵان ، ئارام عومەری بەردیانی کوڕی کاوە ، رەحمان پرحازوو کوڕی خورشید و نەسیم نەمازی" لە زیندانی ورمێ لە سێدارە دران .
09:34 - 2/1/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ورمێ دەستبەسەرکرانی فوتساڵیستی کورد لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
- ورمێ ؛ بانگ کرانی شارۆمەندێکی کورد بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات
- کوژرانی ژنێک لە لایەن هاوسەرەی پێشوویەوە لە ورمێ
- دامودەزگا ئەمنییەکان هەڕەشە لە مامۆستایانی ناوچەکانی ورمێ و سەڵماس دەکەن
- گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی گاز گرتووییەوە