ڕاپۆرت

ڕاپۆرتێک سەبارەت بە برینداربوونی ١٠ کۆلبەر لە ئەنجامی تەقە و لێدان لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە لە سنوورەکانی نەوسود و بانە

04:19 - 17/3/2024

ڕاپۆرتێک سەبارەت بە برینداربوونی ١٠ کۆلبەر لە ئەنجامی تەقە و لێدان لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە لە سنوورەکانی نەوسود و بانە

بە پێی  ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ١٠ کۆلبەر بە هۆی لێدان و تەقەی هێزە ئەمنییەکان لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود بە سەختی بریندار بوون.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ شەوی شەممە "٢٦ی رەشەمەی ١٤٠٢" لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان بە چەکی ساچمەیی لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود ، دوو کۆلبەر بە سەختی بریندار بوون 

هاوکارەکانی هانا ناسنامەی  یەکێک لەم کۆلبەرانەیان  "ئەفشار بابایی" خەڵکی سەوڵاوا ڕاگەیاندووە .

بە وتەی سەرچاوەیەک ، ئەفشار بابایی لە ئاکامی ئەم تەقەکردنە سەری بریندار بووە.

تا ئێستا ناسنامەی کۆڵبەرەکەی دیکە نادیارە. 


لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا ، ڕۆژی هەینی ٢٥ی رەشەمەی ١٤٠٢، کۆلبەرێک بە ناسنامەی "محەمەد (پاشناو نادیار)" خەڵکی گوندی "سیوەر" سەر بە مەریوان ، بە هۆی تەقەکردنی هێزە نیزامییەکان بەچەکی ساچمەیی لە سنووری نەوسوود دەموچاوی بریندار بووە .

 

هەروەها لەهەمان شەوی هەینی "٢٥ی رەشەمەی ١٤٠٢" ، کەلوپەلی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزە نیزامییەکانی جێگیرکراو لە سنووری هەنگەژاڵی بانە دەستی بەسەردا گیرا و دواتر لەلایەن ئەو هێزانەوە لێیدراوە و بریندار بووە .

ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بۆ هانا "کاوان روستەمی"، تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی کامیاران سەلمێنراوە .


بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی هەینی "٢٥ی رەشەمەی ساڵی ١٤٠٢"، لە ئاکامی تەقەی  هێزە نیزامییەکان  لە کۆمەڵێک کۆلبەر لە سنووری هەنگەژالی بانە ، کۆلبەرێک بە ناسنامەی "نوری دەرەزیارەت" خەڵکی گوندی دەرەزیارەت سفلا سەر بە بەشی سەرشیوی سەقز  بریندار بوو.


ناوبراو بە هۆی بەرکەوتنی فیشەکی ساچمەیی هەر دوو دەستی بریندار بووە .

لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا، لە ٢٢ و ٢٣ی رەشەمەی  ١٤٠٢، دوای ڕاوەدوونانی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسوود سێ کۆلبەر بە ناوەکانی "خەلیل شەوگەر ، حەسەن ڕاستگۆ و شێخە(پاشناو نادیار)" هەموویان خەڵکی سەردەشت ، قاچیان بە سەختی بریندار بووە .

 

لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا ، ڕۆژی هەینی "٢٥ی رەشەمەی  ١٤٠٢"، کۆلبەرێک بە ناسنامەی "محەمەد (پاشناو نادیار)" خەڵکی گوندی "سیوەر" سەر بە مەریوان بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری نەوسود بریندار بووە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، ناوبراو بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان بە چەکی ساچمەیی دەموچاوی بریندار بووە .

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت ، ڕۆژی چوارشەممە "٢٣ی رەشەممەی ١٤٠٢" بە تەقەی ئەم هێزانە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی "سەعدی حسێنی" خەڵکی بانە لە سنووری کێلەی ئەم شارە بریندار و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی گواسراوەتەوە .

04:34 - 17/3/2024 نوێ کراوەتەوە.