ئامار

کوژران و بریندار بوونی ١٥ کۆڵبەر لە هەفتەی یەکەمی مانگی فێوریەی 2024

10:32 - 7/2/2024

کوژران و بریندار بوونی ١٥ کۆڵبەر لە هەفتەی یەکەمی مانگی فێوریەی 2024

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ، لە سەرەتای مانگی فێوریەی ٢٠٢٤ تاوەکوو ئەمڕۆ چوارشەممەی ٧ی فێوریەی ٢٠٢٤ ، ١٢کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنوورەکانی بانە ، مەریوان و نەوسوود بریندار بوون ، ٢ کۆڵبەر بە ڕووداوی هاتووچۆ بریندار بوون و کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی فەرید روبیتا بە هۆی سەرما بردووییەوە گیانی لە دەست داوە .



ناوەندی ئاماری رێخراوی مافی مرۆڤی هانا ٧ی فێوریەی ٢٠٢٤