کۆڵبەر

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری نەوسوود

11:30 - 23/3/2024

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری نەوسوود

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون :  ئەمڕۆ بەیانی شەممە "٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری نەوسوود کوژراوە .

هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم کۆڵبەرەیان "پەیمان ئەحمەدی" خێزاندار و باوکی منداڵێک و خەڵکی ئاوایی "کاکە رەشید"ی سەر بە جوانڕۆ ، ڕاگەیاندووە .

بە وتەی سەرچاوەیەک ، تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی نەوسوود ڕاگوێزراوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە .