کۆڵبەر

گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانی سنووری بانە

11:33 - 16/3/2024

گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانی سنووری بانە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ شەممە "٢٦ی رەشەمەی ١٤٠٢" تەرمی کۆڵبەرێک کە بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکانی سنووری بانە گیانی لەدەستدابوو ، پاش سێ ڕۆژ هەوڵ و گەڕانی خەڵک دۆزرایەوە .

هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم کۆڵبەرەیان "رەحیم محەممەدزادە" خێزاندار ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی شاری ڕەبەت ڕاگەیاندووە .