کۆڵبەر

گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە

06:42 - 24/3/2024

گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ یەکشەممە "٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری هەنگەژاڵی بانە ، کۆڵبەرێکی لاو کوژرا .

هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم کۆڵبەرەیان "سۆران عەبدی" تەمەن ٢٣ ساڵ خێزاندار باوکی منداڵێکی چوارمانگانە ، خەڵکی ئاوایی "بەیان دەرە" و دانیشتوویی شاری بانە ڕاگەیاندووە .

بە وتەی سەرچاوەیەک ، ڕۆژی دووشەممە ٦ی خەکەلێوە تەرمی ئەم کۆڵبەرە لاوە بە خاک دەسپێردرێت .