کۆڵبەر

گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی سەرمابردوویی لە سنووری میشیاو

02:05 - 25/3/2024

گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی سەرمابردوویی لە سنووری میشیاو

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : شەوی یەکشەممە "٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" کۆڵبەرێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی "هەستیار عەبدولکەریم" خەڵکی دیواندەرە ، بە هۆی سەرمابردوویی لە سنووری "میشیاو"ی بەشی سەرشیوی سەقز گیانی لەدەستداوە .

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ئەمڕۆ دووشەممە "٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" تەرمی ئەم کۆڵبەرە لە سنووری میشیاو دۆزراوەتەوە و پاشان بۆ نەخۆشخانەی سەقز ڕاگوێزراوە .