کۆڵبەر

گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێکی برینداری خەڵکی مەریوان بە هۆی قورسی برینەکانیەوە

09:09 - 13/3/2024

گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێکی برینداری خەڵکی مەریوان بە هۆی قورسی برینەکانیەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : کۆڵبەرێک بە ناوی "سەیوان باتر" خەڵکی ئاوایی "گاگل"ی سەر بە بەشی خاو و میراوای شاری مەریوان ، کە بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ بە قورسی بریندار بوو ئەمڕۆ چوارشەممە "٢٣ی رەشەمەی ١٤٠٢" بە هۆی قورسی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە گیانی لەدەستداوە .

شایانی باسە شەوی شەممە "١٩ی رەشەمەی ١٤٠٢" بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆ و ڕاودوونانی هێزەنیزامییەکان ئۆتۆمبێلێک کە کۆمەڵێک کۆڵبەری تێدا بووە لە نزیک ئاوایی "کولان" وەرگەڕاوە و لە ئاکامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی "ئارام مەنوچێهری" خەڵکی مەریوان کوژراوە و سەیوان باتر و کۆڵبەرێکی دیکە بە قورسی بریندار بوون .